لە ئامێدی

کرێکارێک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە ئامێدی کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە ،تەندروستی ئامێدیش دەڵێت، تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی ئامێدی.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025، لەگەڕەکی کانیا مالا لەسەنتەری قەزای ئامێدی کرێکارێک بەناوی“ چەکدار شەعبان” تەمەنی 45 ساڵە و خێزاندارە و دانیشتووی ناحیەی دێرەلوکە، لەکاتی کارکردن لەسەربانی ماڵێک دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، لەکاتی کارکردن لەسەربانی ماڵێک لە نهۆمی شەش کرێکارێک کەوتووەتە خوارەوە و تا گەیندراوەتەوە فریاکەوتنی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تەرمەکەی لەپزیشکی دادی ئامێدییە، دوای پشکنین لەسەر تەرمەکە رادەستی خانەوادەکەیان دەکرێتەوە.

بەپێى ئاماری لقى دهۆکى سەندیکاى کرێکاران، ساڵى 2024 شەش کرێکار و ئەمساڵیش تائێستا سێ کرێکار لە کاتى کارکردن گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانى لەدەست دا

دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانى لەدەست دا