ئینگلیزیش دەزانێت و ئەوەی کردوویەتی لەبیری ناچێتەوە
لەبەر خراپی باری دارایی ناتوانێت منداڵەکە ئۆتیزمەکەی بباتە سەنتەرەکانی ئۆتیزم
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کوڕە 20 ساڵانەکەی ئۆتیزمە و ماوەی هەشت ساڵە هیچ سەنتەرێکی حکومی وەریناگرێت و بە ناچاری لە ماڵەوە دایناوە.
ئیمان محەمەد دایکی منداڵێکی ئۆتیزم بە 964 وت، لەبەر خراپی باری دارایی ناتوانێت کوڕەکەی بنێرێتە سەنتەرە تایبەتەکان و لە ماڵەوە دانیشتوە و تەنیا یاری بە کۆمپیوتەرەکەی دەکات.
منداڵەکەی هۆشیار و رۆشنفیکرە جگە لە زمانی کوردی ئینگلیزیش دەزانێت و هەموو ئەو شتانەشی لە بیرە کە رۆژانە ئەنجامی دەدات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن