هێشتا لێکەوتەی دیکتاتۆری ماوە

وەزارەتی پێشمەرگە: وەک پێویست مافەکانی هێزی پێشمەرگە دابین نەکراوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ساڵڕۆژی رووخانی رژێمی بەعس، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پاش 22 ساڵ، هێشتا وەک پێویست هێزی پێشمەرگە، ماف و شایستەکانی بۆ دابین نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025، لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پاش 22 ساڵ لە رووخانی دەسەڵاتی بەعس لەلایەن هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و بە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە، هێشتا لێکەوتە دیکتاتۆرییەکەی بەعس هەر ماوە.

لیوا بەختیار دەشڵێت، “هێزی پێشمەرگە کە بەشداری سەرەکی بوو لە رووخانی دەسەڵاتى بەعسدا، تا ئێستا وەک پێویست لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، ماف و شایستەکانی وەک هێزێکی ئازادیخواز بۆ دابین نەکراوە.

ئەوەش هاتووە، لە هەرێمی کوردستانیش چاکسازی دەزگایی، رێکخستنەوەی هێزەکان، مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە، وەک پێویست لە ئاستی ئەو قوربانیدان و خەباتەی لە رابردوودا کردوویەتی، بۆی جێبەجێنەکراوە، بەڵام بەردەوامدەبن لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی ئیشکگری پزیشکەکانی بڵاوکرد�...

نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی ئیشکگری پزیشکەکانی بڵاوکردەوە