لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق _ گرافیک: 964
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:
“بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی عێراق لەو كاتەی دیاریكراوە ئامادەین”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەو كاتەی دیاریكراوە ئامادەن.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ 964 ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025 رایگەیاند، كۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لەو كاتەی دیاریكراوە، ئامادەیە.
هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا بۆ ئەوەی رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.