خولی 17ـمین
پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر دەستی پێكرد
964+
ژووری هەواڵ
17ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەستی پێكرد و خوێنەرانی كتێب پەیتا پەپتا روو لە ناوەندەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە دەكەن، زیاتر لە ملیۆنێك ناونیشانی كتێبیش نمایش كراوە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9.3.2025، 17مەین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب له شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دەستی بە كارەكانی كرد و تا 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگاکەدا 250 ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوە بە زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان بەشدارییان كردووە و كتێب بە هەموو زمانە زیندووەكان بەردەست دەبێت.
هاوشێوەی ساڵانی رابردووش تۆڕی 964 هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی میدیایی پێشانگاكه‌یه و له هه‌مان كاتدا سته‌یجی تایبه‌ت به خۆی هەیە و بڕیاره رووماڵێكی به‌رفراوانی كاره‌كانی پێشانگاكه‌كه بكات، جگە لەوە نێردراوى 964 لە پێشەنگاکە پرسیار ئاراستەى میوانانى پێشەنگاکە دەکات، هەرکەس زانى کتێب بە خەڵات وەردەگرێت.
لە پێشانگاکەدا چەندین بۆنەی رۆشنبیری و کۆنسێرت و ئێوارە شیعر و پانێل و سیمینار بەڕێوەدەچن.
پێشانگە لە ژێر ناونیشانی “جیهان بە كوردی دەدوێت” رۆژانە لە کاتژمێر 10ـى بەیانى بۆ 8ـى ئێوارە، پێشوازى لە میوانان و ئەهلى کتێب دەکات.
پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، پێشانگایەکی ساڵانەیە و دەزگای مەدا ئەنجامی دەدات.
دواى 25 ساڵ كتێبێك چاپ دەکرێتەوە و لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ئامادە دەكرێت
كتێب
له ساڵى داهاتووه‌وه
كتێبی بیركاری پۆلی 10ـی زانستی دەگۆڕدرێت
سێ ساڵه پڕفرۆش‌ترین كتێبه
كه‌س ناتوانێت شان له‌شانى "مه‌مله‌كه‌تى شه‌یتان"ى حاجى قادر بدات
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ بۆ 964:
"له‌ناو ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا فه‌وزایه‌كی زۆر هه‌یه و من لێی بێبه‌ریم"
رەشوان گەردی: