لە ئێران بوو

تەڵعەت نوری، فۆتۆگرافەری وەرزشی كۆچی دوایی كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو سەرچاوە بە 964 سپۆرتیان راگەیاند، فۆتۆگرافەری وەرزشیی دێرین “تەڵعەت نوری” لە وڵاتی ئێران كۆچی دوایی كردووە، كە بۆ چارەسەری نەخۆشی چووبووە ئەوێ.

كوڕی تەڵعەت نوری و هەروەها رێكخراوی فۆتۆ ئەوەیان بە 964 راگەیاند، كە تەڵعەت نوری كۆچی دوایی كردووە و ئەمڕۆ هەواڵەكە پشتڕاستكرایەوە، دوای ئەوەی چوار رۆژ بوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی خێزان و بنەماڵەكەی وەڵام نەدەدایەوە.

هاوكات شێرزاد رەسول سەرۆكی رێكخراوی فۆتۆ ئەوەی بە 964 راگەیاند، لە رێگەی كەسوكارەكەیەوە هەواڵە راستەكەیان پێگەیشت و بەداخەوەن بۆ كۆچی دوایی تەڵعەت نوری.

وتیشی، هەفتەیەكە سەردانی ئێرانی كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام لە شاری تەورێز گیانی لەدەستداوە.

تەڵعەت نوری وەرزشوانێكی دێرینی هەولێرە لە حەفتاكان وەرزشوانی گۆڕەپان و مەیدان بووە، دواتر لە سەرەتای نەوەدەكان رووی لە كاری وێنەگری وەرزشی كرد و لە یاریگەكانی كوردستان وێنەی رووداوە وەرزشییەكانی دەگرت، ماوەیەك لە یانەكانی هەولێر و هندرێن وێنەگری تایبەتی بووە، هەروەها وێنەكانی لە رۆژنامە و گۆڤارە وەرزشییەكانی پێشوو لە كوردستان بڵاودەبوونەوە.

تەڵعەت نوری بەم دواییە دووچاری نەخۆشی بوو، چەند جارێكیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئێرانی كردووە.

هونەرمەند سامان زیرەک کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند سامان زیرەک کۆچی دوایی کرد