"لەسەر ئاستى باڵا"

عەباس عێراقچى: شەممە لەگەڵ ئەمریکا لە عومان کۆدەبینەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران، وەک وەڵامێک بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، رۆژى شەممە لەگەڵ ئەمریکا لە عومان کۆدەبنەوە.

عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتى، ئێران و ئەمریکا رۆژی شەممە لە عومان کۆدەبنەوە و لەسەر ئاستى باڵا ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەن.

راگەیەندراوەکەى عێراقچى لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، لە کاتى دیداری لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە کۆشکى سپى رایگەیاند، پەیوەندى راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران دەبێت و رۆژى شەممە لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش لەسەر ئاستى زۆر باڵا دەبێت.

پێشتریش ئێران لە رێگەى عومانەوە وەڵامى نامەکەى دۆناڵد ترەمپی دایەوە، کە تایبەت بوو بە دانوستان لە بارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەى.
ئێران چەندجارێک لەسەر ئاستى بەرپرسانى باڵاى وڵاتەکەى دانوستانى راستەوخۆى لەگەڵ ئەمریکا رەتکردەوە، بە گوتەى بەرپرسانى باڵاى ئێران، ئەمریکا دەیەوێت مەرج بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

ترەمپ بەنیازی بۆردومانی ئێران یان کردەی لاوەکییە

ترەمپ بەنیازی بۆردومانی ئێران یان کردەی لاوەکییە