دوو دیمەنی کارماندانی شارەوانی لەکاتی رێکخستنەوەی شەقامەکان... وێنە؛ شارەوانی مێرگەسۆر.
نووسینى ژماره‌ى مۆبایل له‌سه‌ر دیواره‌كان قه‌ده‌غه‌كرا
لە مێرگەسۆر شارەوانی رێگەنادات بە هەڕەمەکی ریکلام هەڵبواسرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانيی مێرگەسۆر ده‌ڵێت تێبینیمان كردووه ئه‌و ریكلامانه‌ى له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه له شوێنه گشتییه‌كانى قه‌زاكه هه‌ڵده‌واسرێن، نابەرپرسانە و ناڕێکن، بۆیه به‌رێنمایی نوێ رێكیان ده‌خه‌نه‌وه.
سەبارەت بە بابەتی ریکلامکردن و چۆنیەتی هەڵواسین و ئەو شوێنانەی لێی هەڵدەواسرێن، چەند رێکار و رێنماییەک خراونه‌تەڕوو، له‌وانه‌ش هەڵواسینی ریکلام لەسەر دیواری راگرەکان و ستوونی کارەبا و دەرگای ماڵان و سیاجی ماڵان ، بە شێوەی پۆستەری لەزگە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
به‌پێی رێنماییه‌كى دیكه‌ى شارەوانى، نووسینی ژمارەی مۆبایلی كاسبكاران له‌سه‌ر دیواره‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاسبكارانه‌ى كارى کردنەوەی مەزرا و بۆڕی ماڵان و فلات و کرێن ده‌كه‌ن و بۆ خۆناساندن و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنیان، ژماره‌كانیان له‌سه‌ر دیواره‌كان ده‌نووسن.
ریکلامکردن بۆ شوێنە ئەهلییەکان و قوتابخانەکان و کلینیک و دەرمانخانەکان و مارکێتەکان، لەسەر شۆستە و شۆڵدەرەکان، دەبێت بە رەزامەندی سەرۆکایەتیی شارەوانی بێت.
پێویستە ئەم جۆرە ریکلامانە بە شێوەی تابلۆ هەڵبواسرێن لەو شوێنانەی کە شارەوانی بۆیان دیاریی دەکات، پێش هەڵواسین، پێویستە سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی مێرگەسۆر بکەن.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، لە دواى بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداری و رێنماییانە، هەریەک لەم حاڵەتانە بەدی بکرێت، خاوەن کار لێپێچینەوەی یاسایی و پێبژاردنی لە بەرامبەر دەکرێت.