لە پارێزگای سەڵاحەدین

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

کەمێک پێش ئێستا لەنزیک ناوچەی ئەلبوتەعمە لە سنوری قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی خۆرماتوو بە 964ـی وت، سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هۆندا و ئۆپڵ ڤیکترا و کیا خۆیان بەیەکدا کێشاوە و بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە، لە رووداوەکەشدا چوار کەس کە دوانیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بوون، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و پێنج سەرنشینی دیکەش بەسەختی بریندار بوون و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وتیشی، لەئێستادا سەرقاڵی لێکوڵینەوەی زیاترن لەسەر رووداوەکە، ئەو شوێنەشی رووداوەکەی لێ روویداوە، دەکەوێتە نێوان هەردوو قەزای بێجی و تکریت و رێگاکەش، رێگایەکی سەرەکی لەسەرە و بە رێگای مەرگ ناسراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەد...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا