هەمووی لەناوبرا

لە دەربەندیخان زیاتر لە دوو تۆن خۆراکی خراپبوو لە رەمەزاندا دەستی بەسەرداگیراوە

964+

شۆڕش قادری

لە دەربەندیخان زیاتر لە دوو تۆن خۆراکی خراپبوو لە مانگی رەمەزاندا دەستی بەسەرداگیراوە، ئەمڕۆ هەمووی لەناوبرا.

زمناکۆ قادر سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025 لیژنەکانمان بڕی زیاتر لە دوو تۆن خواردن و خواردەمەنی و خواردنەوەکان و مەوادی پاکردنەوە و ماکیاژی ئافرەتانـیان برد بۆ شوێنێکی دیاریکراو و بەشێوەیەکی زانستی هەموویان لەناو برد”.

بەقسەی زمناکۆ قادر، ئەو کەرەستە و خۆراکانە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا دەستیان بەسەرداگیراوە و لەشوێنێکی پارێزراو هەڵگیرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکانی چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی دەربەندیخان هەر لە مانگی رەمەزاندا دوکانێکیان بەهۆی بە پابەندنەبوونی بە رێنماییە تەندروستییەکان، بۆ ماوەی پێنج رۆژ داخستووە، خاوەنی سۆپەرمارکێتێک سزای دارایی دراوە و چەند شوێنێکیش ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بن.

بەم جەژنە دوکانەکەی داخرا و بۆی نییە یەک پارچە بفرۆشێت

بەم جەژنە دوکانەکەی داخرا و بۆی نییە یەک پارچە بفرۆشێت

بڕیاردرا؛ لە دەربەندیخان سەرجەم شوێنەکانى مەیفرۆشى دا...

بڕیاردرا؛ لە دەربەندیخان سەرجەم شوێنەکانى مەیفرۆشى داخران

زیاتر لە نیو تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو �...

زیاتر لە نیو تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو برا