کەشوهەوا

جەو نەبای دێ و نە باران 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی کەشێکی سەقامیگر دەکات و جەوەکە ناەبای دێ و نەباران پلەکانی گەرماش هەر وەک دوێنێ دەبێت.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت،  هەرچی پەیوەندی بە سبەینێوە هەیە پێشبینی بڕێک باران لە ناوچە جیاوزەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 7.4.2025
کەش / ئاسمان لەنێوان  سامال و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات .
پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 8 – 9)  کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24پلەی سیلیزی
دهۆک : 25  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :28 پلەی سیلیزی