• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

پۆدكاستی تەندروستی

رۆڵی خۆراک چییە لە پاراستنی تەندروستیمان؟

+964

جێگر مەحمود

دەرزیی کێشدابەزاندن زیانی هەیە؟ ئەمە پرسیارێكە و د. شێرزاد عەلی، پسپۆری تەندروستی و خۆراک لە پۆدکاستی تەندروستیی 964 وەڵامی دەداتەوە .

خۆراکی هاوسەنگ بنچینەی تەندروستییە و یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی وزە، بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، هەروەها کێشەی کێش، چ قەڵەوی بێت یان لاوازیی زیاد لە پێویست، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە.

د.شێرزاد عەلی دەڵێت زۆر پێویستە گرینگی بدرێت بە خۆراکی تەندروست، وەک هێلکە، گۆشت، سەوزە و میوە، پاقلەمەنییەکان، چەرەزات و تۆوەکان، جگە لە پێویستی، دەبێت بیرکردنەوەمان بگۆڕێت لە خواردن، بۆ نموونە ئەو خواردنانەی بەسوودن و بێ کێشەن بایەخەکی زۆری پێ بدەین، بە بەراورد بەو خواردنانەی دووچاری نەخۆشیمان دەکەن و پێویستە لێی دووربکەوینەوە، بۆ نموونە خواردنە رووەکیەکان وەکو پاقلەمەنییەکان پێویستە بایەخی پێبدرێت بە تایبەت دوای تەمەنی 40 ساڵی و دوورکەوتنەوە لە خواردنە گیانەوەرییەکان کە زۆربەیان چەوری زیان بەخشیان تێدایە.

د. شێرزاد لە پۆدكاستی تەندروستیی 964 وردەكاری زیاتر لە بارەی رۆڵی خواردن لە پاراستنی تەندروستی مرۆڤ باس دەكات و دەتوانن بینەری ڤیدیۆیەكە بن.

هۆشیاریی کحول و کاریگەرییە راستەقینەکانی لەسەر تەندرو...

هۆشیاریی کحول و کاریگەرییە راستەقینەکانی لەسەر تەندروستیت

لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بێسەرشوێن ببوو

گەنجە ونبووەکەی سۆران دۆزرایەوە و سەلامەتە

964+

شۆڕش قادری

ئەو گەنجە تەمەن 22 ساڵەی لە دەڤەری سۆران بزر ببوو، دۆزرایەوە و سەلامەتە.

لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو

لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو

ئەمشەو چوارشەممە 23.4.2025 رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ” ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی بەرهەم و خەڵکی ناحیەی سرێشمە لەگەڵ باوکی و چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی هێنانی گیا بەهارییەکان چوونەتە چیای پرێسە لە ناحیەی بلێ و لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆوە پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە و بێسەروشوین بووە”.

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە و باری تەندروستی زۆر باشە.

بۆ گژوگیای بەهارە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا بێسەروشوێن?...

بۆ گژوگیای بەهارە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا بێسەروشوێنە