تەندروستی
رێنمایی زێڕین بۆ ژیانێکی تەندروست و چالاکتر
+964
جێگر مەحمود
تەندروستیی باش، سامانێکی بەنرخە و بنچینەی ژیانێکی شاد و چالاکە، گەیشتن پێی ئاڵۆز نییە و ئەگەر پابەندی چەند بنەمایەکی سادە و سەرەکی بین
:بۆ ژیانێکی تەندروستتر، ئەم خاڵانە پەیڕەو بکە
خۆراک: میوە، سەوزە، دانەوێڵەی تەواو، پرۆتینی کەم چەوری بخۆ، شەکر، خوێ و چەوری زیانبەخش کەم بکەرەوە، ئاوی پێویست بخۆرەوە.
وەرزش: بەردەوام بجوڵێ (هەفتانە لانیکەم 150 خولەک).
خەو: 7-9 کاتژمێر بخەوە و خشتەی خەوت رێکبخە.
سترێس: بە رێگای تەندروست کۆنتڕۆڵی بکە (وەرزش، پشوو).
خووەکان: دووربە لە جگەرە، کحول و ماددە هۆشبەرەکان.
دەروون و کۆمەڵایەتی: ئاگاداری دەروونت بە و پەیوەندییەکانت بەهێز بکە.
پشکنین: گرنگی بە پاکوخاوێنی بدە و پشکنینی پزیشکی خولی ئەنجام بدە.
1 تەندروسترین قاپی خۆراکی لە لایەن پسپۆرانی زانکۆی هارڤارد
نیوەی قاپ: میوە 🍎 و سەوزە 🥦
چارەگێ: دانەوێڵەی تەواو 🌾 (برنجی قاوەیی، نانی جۆ)
چارەگێ: پرۆتینی تەندروست 🐟🍗🥚 (ماسی، مریشک، پاقلە)
زیاتر: ئاو 💧 و چەوری ڕووەکیی باش (زەیتی زەیتوون)
کەمتر: شەکر 🍬، خوێ 🧂، گۆشتی سوور/ئامادەکراو 🌭
لەیادت بێت: هەنگاوی بچووکی بەردەوام، گۆڕانکاری گەورە دروست دەکات.