بۆ فێرخوازانى خولى زمانى ئینگلیزى
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت؛ ئەمڕۆ بەستەرى تایبەت بە دروستکردنى ئەکاونت و بەشداریکردن لە خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى کارا دەبێت.
وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ بەستەرى تایبەت بە دروستکردنى ئەکاونت و بەشداریکردن لە خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومییەکانى کوردستان کارا دەبێت،
دەشڵێت: ئەو فێرخوازانەى دەیانەوێت بەشداری تاقیکیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بکەن، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین خۆیان بەزوترین کات خۆیان تۆمار بکەن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لێرە بکە: