درۆنێکی ئاگرکوژێنەوە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
لە رووسیا
داهێنانی سیستەمێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بە بەکارهێنانی درۆن
964+
محەمەد فاتیح
شارەزایانی کۆمپانیایەکی رووسی سیستەمێکیان داهێناوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە رێگای درۆنەوە.
بۆریس سکرینیکی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەم سیستەمە رێگە بە درۆن دەدات مەودای شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە دیاری بکات، لە رێگەی یەکەکانی کۆنترۆڵەوە بڕی ئەو پاودەرەی كە ئاگرەكەی پێ دەكوژێتەوە ئامادە دەکرێت و بەرزی پێویست بۆ نزیكبوونەوە لە ئاگرەكە دیاری دەکرێت.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرکەوتنەوە، کۆمپانیاکە دەستکاری ئەو درۆنانەی کردووە کە لە کشتوکاڵدا بەکاردەهێنرێن بۆ پیتاندن، پاودەرەكەش لە شوێنی تانكی مادە كیمیایەكانی كشتوكاڵی دادەنرێت.
“ئەم درۆنانە توانای بەرزبوونەوەی بۆ بەرزی 10 مەتریان هەیە و پاشان پاودەرەكە دەرژێنێت بەسەر شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەدا، ئەم درۆنانە دەتوانرێت بۆ گەیاندنی ئاو بۆ باڵەخانە بەرزەکان بەکاربهێنرێت بۆ هاوکاریکردنی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە یان بۆ گەیاندنی ئامێری فریاگوزاری بۆ خەڵک لەو باڵەخانانەی ئاگریان گرتووە”، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە واى وت.