20 ماسیشیان پێوەگیرا

لە چەمی باسەڕە چوار کەس لەکاتی راوەماسی دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

سەرەڕای قەدەغەی راوەماسی، راوچیان چەم و رووبارەکان چۆڵ ناکەن و بەردەوامن لە راوەماسی، پۆلیسی دارستان و ژینگەش بەدوایانەوەیە و لە چەمی باسەڕە، چوار کەس لەکاتی راوەماسیدا دەستگیر کران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە دەرچوونێکیان بۆ سەر چەمی باسەڕە ئەنجامداوە و توانیویانە چوار هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوەماسی بوون.

هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر سێ تۆڕی راوکردنی ماسی و 20 ماسی راوکراو و دوو ماتۆڕسکیل.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو چوار راوچییە کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و لەپێناو پاراستی سامانی ماسی وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی، لە 20.3.2025ـەوە قەدەغەی راوەماسی راگەیەنراوە و تا 20.6.2025 بەردەوام دەبێت.

قەدەغەکردنى راوەماسى بۆ گەشەدانە بە سامانى ماسى، چونکە لەو ماوەیەدا وەرزى گەرادانانى ماسییە و ساڵانە بۆ ماوەیەک قەدەغە دەکرێت.

لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا لە سلێمانی 80 کەس دەستگیر ک...

لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا لە سلێمانی 80 کەس دەستگیر کراون

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر 3 کەسیان بە تۆمەتی راوەم...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر 3 کەسیان بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکرد