لەلایەن سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی لقی گەرمیان
داوا دەکرێت کەمپینی کۆمەک بۆ زینلێکەوتووانی ئاگرەکەی سلێمانی پێکبهێنرێت
964+
توانا نەقی
لە گەرمیانەوە و لەلایەن سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی لقی گەرمیان کەمپینی کۆمەک بۆ زینلێکەوتوانی ئاگرەکەی سلێمانی راگەیندرا.
مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، داوادەکەن لە خێرخوازان و چالاکوان و رێکخراوەکان کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتونی سووتانی بازاڕی دارە سووتاوە پێکبهێنن.
مامۆستا ئیدریس بە 964ـی وت، ، ئەو دوکانانە سەرچاوەی بژێوی زیاتر لە 150 خانەوادەیە و بەم روداوە مایەپوچ و قەرزار بوون، بۆیە زیانلێکەوتووانی ئەم ئاگرەش وەک زیانلێکەوتووانی لافاو و بومەلەرزە و کارەساتەکانی تر پێویستیان بە گیانی هاوکاری براکانیان هەیە و زەکاتیش بۆ قەرزار و هەژارەکانیان دەبێت.
وتیشی، ئەو تەنیا داواکارییەکەی کردووە و هیوادرە بە دەمیەوە بچن و هەرچی زووە کۆمەک و هاوکاری بۆ ئەو زیانلێکەوتووانە کۆبکەنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 5.4.2025، ئاگار لە دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەتەتەوە و زیاتر لە 150 دوکان سووتان و زیانێکی زۆری مادی بەر کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕەکە کەوت