یەک بنکەی تەندروستییان هەیە

هاوڵاتیانی قەزای باتیفا بۆ سەرئێشەیەک دەچنە زاخۆ

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

خەڵکی باتیفا یەک بنکەی تەندروستیان هەیە بۆیە بە ئاسانی ناتوانرێت لەوێ چارەسەر وەربگرن و بۆ سەرئشەیەکیش ناچارن بچنە زاخۆ.

بنکە تەندروستیەکەی باتیفا کاتی دەوامیان لە کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ بۆ 12:00ـەی شەوە.

هەوار ساڵح، دانیشتوویەکی قەزای باتیفایە بە 964ـی وت، “ئەم بەیانییە کچەکەم تووشی سکچوون بووە و منیش سەرئێشەیەکی تووندم هەبوو، چوومەتە نەخوشخانە بینیم دەرگای نەخوشخانە بە قفل و زنجیر داخراوە ناچاربووم 30 کیلومەتر ببڕم و روو بکەمە زاخۆ بۆ چارەسەری”.

فەرهاد مەحمود قایمقامی قەزای باتیفا بە 964ـی وت، ئەو خەڵکە لە سەر حەقن و مافی خۆیانە گلەییەکانیان وەردەگرین و کاری لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و کاتی دەوامی بنکەکە زیاد بکەین.

وتیشی، نەخوشخانە گەورەکەی باتیفا هیچی نەماوە تەواوبێت چیتر پێویستیان بە زاخۆش نابێت و خزمەتێکی زۆرباشیان پێشکەش دەکەین.

د. سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ لە بارەی کێشەکەوە بە 964ـی وت، باتیفا تەنیا بنکەیەکی تەندروستی هەیە و ئەویش لەکاتێکی دەستنیشانکراودا دەوام دەکەن، بۆیە ئێستا تەنیا چاوەرێی تەواوبوونی نەخۆشخانە گەورەکەن و هەموو پێداویستییەکی تیادا دەبێت و کێشەکە چارەسەر دەکات

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەندروستی ئاکرێ کێشەی نەبوونی پزیشکی تایبەتمەندی هەیە

تەندروستی ئاکرێ کێشەی نەبوونی پزیشکی تایبەتمەندی هەیە