دیمەنی تەرزەبارینی ئەمڕۆ لە دەڤەری سۆران - وێنە: 964
رێنمایی هاتوچۆی هەولێر
لەکاتی تەرزەباریندا پێویستە چی بکەین؟
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما ئەمڕۆ لەچەند ناوچەیەکی کوردستان تەرزە باری و لە سنووری سۆرانیش زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاند و چەند کەسێکیش سەریان شکا، بۆیە هاتوچۆی هەولێر رێنمای شوفێران دەکات، رەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن لەکاتی بارینی تەرزەدا.
1- لەکاتی بارینی تەرزە نابێت شوفێری بکرێت و ئەگەر لەکاتی شوفێریـدا بوویت، دەبێت راستەخۆ ئۆتۆمبێلەکەت لە کەناری شەقام بوەستێنیت، چونکە ئەم توپە بەفرە بچوکانە دەبنەهۆی ئەوەی کە خلیسکان رووبدات و لێکخشانی تایەی ئۆتۆمبێل لەگەل شەقام کەم ببێتەوە، هەروەها ئاستی بینین کەم دەبێتەوە و ئەوەش ئەگەری روودانی هاتوچۆ زیاد دەکات.
2- ئۆتۆمبێلەکەت ببە گەراج یان شوێنێک سەقفی هەبێت یان دایپۆشە، بۆ ئەوەی راستەوخۆ تەرزەکە بەر ئۆتۆمبێلەکە نەکەوێت و شوشەکانی بشکێنێت یان زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەت بکەوێت.
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و لە هەندێک شوێنیش هەورەبروسکە و تەرزەشی لەگەڵدا بوو، لە ئیدارەی سۆران تەرزەکان بەهێز و گەورە بوون، بەشێوەیەک جامی چەند ئۆتۆمبێلێکی شکاند و لە رواندزیش، پێنج کەس سەریان شکا و بریندار بوون، سێ کەسیان لە نەخۆشخانە برینەکانیان بۆ دوورایەوە.