40 ملیمەتر باریوە

زۆرترین بارانى 24 کاتژمێرى رابردوو لە چەمانکێ بووە

964+

وریا فەتاح

کەشناسیى هەرێم، بڕى بارانبارینى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە، چەمانکێ لە دهۆک و بەرزنجە لە سلێمانى، زۆرترین بارانیان لێ باریوە.

وەک ئەوەى کەشناسى خستوویەتییەڕوو، لەسەر ئاستى پارێزگاى هەولێر، زۆرترین باران لە حاجى ئۆمەران بووە و بە 12.2 ملیمەتر.

لەسەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى، ناحیەى بەرزنجە بە 36.2 ملیمەتر، زۆرترین بارانى لێ باریوە.

زۆرترین بڕى باران لەسەر ئاستى هەموو هەرێمى کوردستان لە ناحیەى چەمانکێى پارێزگاى دهۆک بووە بە 40 ملیمەتر.

لەکەرکوک و ک و گەرمیانیش کفرى پشکى شێرى بەرکەوتووە بە بارینى 17.5 ملیمەتر.

هەرچى یارێزگاى هەڵەبجەیە، زۆرترین بارانى لە بیارە بووە بە 19.4 ملیمەتر.

زۆرترین بارانى 24 کاتژمێرى رابردوو لە چەمانکێ بووە