لە بری گۆشت و ماسییە

بۆ دابەزاندنی كۆلیستڕۆڵ فاسۆڵیا بخۆن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دکتۆر لیودمیلا، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ریخۆڵە دەڵێت، فاسۆلیا ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

ئەو پزیشکە بۆ ئاژانسێكی هەواڵ و زانیاری قسەی كردووە و ئاماژە بەوە دەکات، فاسۆلیا میتاپۆلیزم خێراتر دەکات و یارمەتی رزگاربوون لە کێشی زیادە دەدات.

ئەو دەڵێت: فاسۆلیا یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت، میتاپۆلیزم خێراتر دەکات، ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت، هەروەها پرۆسەی دابەشکردنی چەوری و دابەزاندنی کێش بەرەوپێش دەبات.

بە وتەی ئەو، فاسۆلیا بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە و هەروەها پرۆتینی بێ چەوری تێدایە، کە دەتوانێت جێگەی گۆشت و ماسی بگرێتەوە.

جگە لەوەش فاسۆلیا رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارکردنی ریخۆڵەکان دەبێت و بەهۆی کەمی رێژەی گلایسیمیکەوە (شەكری زۆر كەم)، دەتوانرێت بۆ ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە بخورێت.

دواى سلێمانى فاسۆڵیا ژه‌هراوییه‌كه‌ رووى له‌ گه‌رم�...

دواى سلێمانى فاسۆڵیا ژه‌هراوییه‌كه‌ رووى له‌ گه‌رمیان و خانه‌قین کرد