چوار ئۆتۆمبێل بە ئاژەڵی قاچاخەوە دەستیان بەسەرداگیرا - وێنە: پۆلیسی کەرکوک
لە کەرکوک
چوار ئۆتۆمبێل بە ئاژەڵی قاچاخەوە دەستیان بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
چوار ئۆتۆمبێل بە ئاژەڵی قاچاخەوە دەیانویست خۆ بەناو شاری کەرکوکدا بکەن، پۆلیس پێیانیزانی و دەستی بەسەرداگرتن.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، مەفرەزەکانیان دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کیای دووتەنیـدا گرتووە کە پڕبوون لە ئاژەڵی قاچاخ و بەنیازبوون بەنهێنی داخلی شاری کەرکوک بکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هەر چوار شۆفێرەکەش دەستگیر کراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.