لە هەولێر و سلێمانى

قەرەباڵغى دروستبووە؛ تا بۆتان دەکرێت خۆتان لەو رێگایانە مەدەن

964+

وریا فەتاح

گەڕانەوەى گەشتیاران و سەفرەکەران، ئاستەنگى هاتوچۆى لە بەشێکى زۆرى رێگا سەرەکییەکانى هەولێر و سلێمانى و چەند ناوچەیەکى دیکەى کوردستان دروستکردووە.

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، لە ئێستادا هەریەک لە رێگاکانى شارى هەولێر بۆ گۆمەسپان لە دەروازەى کەسنەزانەوە مەفرەقى گۆمەسپان ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە. هەولێر بۆ شەقڵاوە، لە شەقامى 120 مەترییەوە تا ئەودیوى تونێلى پیرمام ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە.

هاوکات رێگاى کەرکوک بۆ هەولێر لە بەردەم بەشەناوخۆى شەهید شەوکەت تا قوشتەپە، ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە.

لە سلێمانى ئەم رێگایانە زۆرترین قەرەباڵغیان لەسەرە:

ئەشکەوتى هەزار مێرد تا شەقامى سەرەکى سلێمانى تاسلوجە.

گۆیژە و ئەزمڕ و رێگاى سیتەک بۆ ناو سلێمانى.

رێگاى سلێمانى بۆ دووکان بە ئاراستەى دوکان بۆ سلێمانى ئاستەنگى هاتوچۆى تێدا دروستبووە.

هەموو رێگاکانى قەرەداغ بۆ سلێمانى لە ئاستى گوندى باخان و ناوگردان و عەربەت.

لە سنوورى دەربەندیخان سەرتەکى بەمۆ ئاستەنگى هاتوچۆى بۆ دروستبووە.

لە پارێزگاى دهۆک زۆرترین قەرەباڵغى لەسەر رێگاى گەلى تا گەلى پارک و بەنداوى دهۆک.

لە چەند ناوچەیەکى دیکەى کوردستان ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبوو:

دەربەندى رانیە بە ئاراستەى رانیە.

خۆرماڵ بەرەو ئەحمەد ئاوا و ناو سەنتەرى قەزاى خورماڵ.