قەزای کەلار - وێنە: 964
قسەی خێرخوازەکە رەتدەکەنەوە
وەزارەتیش لەسەر سەنتەری ئۆتیزمەکەی کەلار هاتە قسە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە روونکردنەوەیەک، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێ، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە رێگریکردنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن، لە کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە قەزای کەلار.
دەڵێ، ئێمە بینا و سەرجەم پێداویستییەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومیمان لە قەزای کەلار ئامادەکردووە.
بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو کە ئەمڕۆ هەینی 4.4.2025 بڵاوکراوەتەوە، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی چەندجارێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر و ستافی تایبەت.
لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکەنەوە، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان، هەروەک چۆن لە قەزای کفری یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خێرخوازێک بە هاوبەشی ژمارەیەک دانیشووی قەزاکە رایانگەیاند، دەیانەوێت سەنتەرێکی خێرخوازیی بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم لە کەلار بکەنەوە، بەڵام وەزارەت رێگەیان پێنادات.
هەواڵی پەیوەندیدار؛