دهۆک
شۆفێرێکى باکورى کوردستان لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
شۆفێرێکى دانیشتووى باکورى کوردستان، بەهۆى توشبوونى بە رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە درەنگانێکى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگاى بەدریک بۆ دهۆک روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێرێکى تەمەن 22 ساڵى دانیشتووى باکورى کوردستان، گیانى لەدەستداوە.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لەپارێزگای دهۆک بە964ـی وت،”تەرمى شۆفێرەکە لە پزیشکى دادى دهۆکە و توێکارى بۆ دەکرێت”.
بەشێک لە رێگای بەدرێک دەکەوێتە سنووری نێوان پارێزگای دهۆک و پارێزگای مووسڵ.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح