ئاسایش ڤیدیۆکەى بڵاوکردەوە

بکوژى هاوڵاتییەکەى گوندى دووسەرە دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر، دەستگیرکردنى بکوژى هاوڵاتییەکەى گوندى دووسەرەى راگەیاند.

لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بە دەمانچە هاوڵاتییەکى کوشتبوو

ئاسایشى هەولێر بڵاوى کردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ، م ،م) یان دەستگیر کرد، کە ئەمڕۆ 3.4.2025 لە گوندی دووسەرە سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، هاوڵاتییەکى کوشتبوو.

وەک ئەوەى ئاسایش باسى دەکات، تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەنیازبوو بڕواتە دەرەوەی شاری هەولێر، بەڵام بەرلەوەی رابکات لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

لەگەڵ دەستگیرکردنیشى، دەستگیراوە بەسەر چەکێکى جۆرى دەمانچە، کە وەک ئاسایشى هەولێر دەڵێت، تاوانەکەى پێ ئەنجامدراوە.

دوای دەستپێشخەرییەکەی 964 : هەر میدیایەک رووماڵى کوشتن ب...

دوای دەستپێشخەرییەکەی 964 : هەر میدیایەک رووماڵى کوشتن بکات لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت