دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: رۆیتەرز
لە عێراق
دەستبەسەر زیاتر لە پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی جام رەشدا گیرا
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025، وەزارەتی ناوخۆى عێراق رایگەیاند دەستبەسەر (5183) ئۆتۆمبێلی جام رەشدا لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا گیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید ميقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا وتى، لە چوارچێوەی هەڵمەتێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی هاتوچۆی بەغدا و پارێزگاكان ئەنجامدراوە، لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا دەست بەسەر (5183) ئۆتۆمبێلی جام رەشدا گیراوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر شۆفێرى ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگیرێتەبەر.