ئاگربڕ دروستدەکرێت
ئامادەکاری بۆ پاراستنی گۆیژە لە سووتان دەستیپێکرد
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە ئێستاوە هەڵمەتی دروستکردنی ئاگربڕ لە شاخی گۆیژە دەستیپێکردوە و لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە چوار هەزار مەتر ئاگربڕ دروستکراوە.
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی CDO بە 964ی وت، لە ماوەی پێنج رۆژدا رێکخراوی CDO چوار هەزار و 300 مەتر ئاگر بڕیان دروستکردوە لە شاخی گۆیژە، بەمەبەستی رێگریکردن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە.
ئەوەی خستەڕو، لەسەر ئەرکی رێکخراوەکەیان بۆ ئەمساڵ ئاگربڕەکانیان دروستکردووە و ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی ئەو نەمامانەی رواندویانە بیانپارێزن لە سوتان لە وەرزی هاویندا.
باسی لەوەکرد، لە ساڵی 2020دا شاخی گۆیژە درا بە پێنج کۆمپانیا بۆ ئەوەی سەوزی بکەن، یەکێک لەو کۆمپانیایانە ئاسیاسێڵ بو نزیکەی 200 دۆنمیان بەرکەوت، لە رێگەی رێکخراوی CDOەوە هەڵەمتی سەوزکردنەکە بە ئەنجام گەیەندرا.
پێداچوونەوە: هاوبەش