"با دوور بین لە شەڕ و توندوتیژی"
منداڵانی کوردستان کۆمەڵگایەکی ئارام و ئەهوەنیان دەوێ
964+
عەبدولعەزیز خالند – ئەحمەد محەمەد
منداڵانی کوردستان کۆمەڵگایەکی ئارام و ئەهوەنیان دەوێ و داوا لە گەورەکانیان دەکەن، دوور بن لە شەڕ و ئاژاوە و توندوتیژی.
پەیامنێرمان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی چەند منداڵێکیان چاوگەشیان دواندووە و وەک خۆیان دەڵێن، “ئاشتی باشترین شتی ژیانە بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەمان و ئەگەر ئاژاوە نەبێت بەرەوپێش دەچێن”.
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەگەر هاوڵاتیانی کوردستان مامەڵەیان باش بێت لەگەڵ یەکتر، کەسایەتی تاک بەتاکی کۆمەڵگاکەمان بەرزدەبێتەوە.
ئەو منداڵانە هەستیان بەوەشکردووە کە ئەگەر دوور بن لە توندوتیژی و شەڕ و ئاژاوە، داهاتوو گەش و سەرکەوتوو دەبن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری