پیاوان و گەنجان بە کۆمەڵ ماڵەو ماڵ دەگەڕێن
تورەکەیان بۆ جەژن دووریوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لەگوندی بەری بهارى سنوورى دهۆک، زیاترە لە 30 ساڵ هاوڵاتیان بە پیاو و گەنجەوە، لە جەژندا کۆدەبنەوە و پێکەوە ماڵەو ماڵ دەگەڕێن،
هەریەکێکیان تورەکەیەک یان زەرفێکى پێیە و چوکلێت و شیرینى کۆدەکەنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 30.3.2025 کە جەژنى رەمەزانە، پیاوان و گەنجانى گوند، لەگەڵ خواردنى نانى بەیانى کۆبوونەوە و بە کۆمەڵ دەستیان بە گەڕان کرد.
بەهزاد ئیلیاس، یەکێکە لە دانیشتووی گوندی بەری بهار لەبارەى ئەو نەریتەیان بە 964ـی وت،”لە جەژندا بە کۆمەڵ کۆدەبینەوە و ماڵەو ماڵ دەگەڕێین، جەژنە پیرۆزە لەیەکترى دەکەین”.
ئەوان نەک هەر بۆ گەڕان، بەڵکو نانى بەیانى جەژنیشیان لە مزگەوت خوارد و دواتر هەریەکە و تورەکەى خۆى هەڵگرت و ماڵەو ماڵ بەڕێکەوتن.
گوندی بەری بهاری دەکەوێتە ناحیەی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک .
پێداچوونەوە: وریا فەتاح