پاسێکی گەشتیاری دەردەکەوێت. وێنە:964+
گەشتیارانی عێراق و بيانى: لە گەشتەکانمان بۆ كوردستان ئاسوودەین
964+
محەمەد فاتیح
گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بيانى، بە پێشکەوتن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان سەرسامن و دەڵێن: لە گەشتەکانمان ئاسوودەین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە هێزەكانی ئاسایش لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق كە روو دەكەنە هەرێم بۆ بەسەربردنی پشوی رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەرێمی كوردستان.
لەلایەن خۆیانەوە گەشتیارانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و دەڵێن بۆ بەسەربردنی پشوی رۆژانی جەژن هاتوین بۆ هەرێمی كوردستان و رێكارەكان زۆر ئاسانن و كاتێكی كەمی دەوێت و ساڵ لە دوای ساڵ پێشكەوتنی زیاتر لە ر,وی خزمەتگوزاری پێشكەش بەو گەشتیارانە دەكرێت كە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ لە بەلجیكاوە هاتین بۆ هەولێر، بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رێكارەكان زۆر ئاسانن، سوپاس بۆ خوا هەموان لە گەڵمانن و ئاسانكاریمان بۆ دەكەن، بەهیوام بەردەوام ئاسایش و سەقامگیری ئاوا بەرقەرابێت، ئەمە لێدوانی یەكێك لەو گەشتیارانە بوو كە هاتونە بۆ هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە هەرێمی كوردستان بوەتە ناوچەیەكی گرنگ بۆ گەشنیارانی بیانی و خواروو و ناوەڕاستی عێراق