بازاڕی بەرگدرووەکانی کەلار گەرمە

“نارۆمەوە تا قاتەکەی جەژنم تەواو نەکات”

964+
میلاد جەلال- کەلار

بەرگدرووەکانی ناوبازاڕی کەلار بازاڕیان گەرمە و تا رۆژ دەبێتەوە لە دوکانن و نزیکەی 20 کاتژمێر کاردەکەن و مشتەریەکیش دەڵێت، ناڕۆمەوە تا قاتەکەی جەژنم بۆ تەواو نەکات.

پەیامنێری 964 پیاسەیەکی بازاڕی کرد و چووە لای بەرگدرووەکان دەمەتەقێیان کرد و بینی بەرناکەوێت، هاوڕێ عوسمان کە سەرقاڵی دورینی جلی جەژنی مشتەریەکانی بوو وتی، ئەم رەمەزانە بازار زۆرباش بووە و بەگشتی نزیکەی 10 کاتژمێر کارمان کردووە و هێشتاش کارمان ماوە و تا بەرەبەیان دەمێنینەوە.

گەنجێکیش ھاتووە بۆ جلەکوردیەکەیی و بەرگدورەکەشی دەڵێت، تەواو نابێت بۆ جەژن و خەمی خۆی بخوات.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

جەژن هەورەتریشقەو نمەبارانە

جەژن هەورەتریشقەو نمەبارانە