بەرگری شارستانی: ئاگرکەوتوەتەوە

لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر دوکەڵێکی گەورە دەبینرێ

964+

دەشتی عارف – هەولێر

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964 راگەیاند، لە بەشی گۆڵفی پارکی سامی عەبدولرەحمان کە شوێنی سیانەکردنە ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵكردنین.

نوێکردنەوە: 3:53 AM

دوایی ئەوەی دوکەڵێکی بەرز و رەش لە ئاسمانی پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر، بینرا راستەوخۆ چووین تا بزانین چیە و بۆمان دەرکەوت ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە.

مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بە 964ـی وت، بەهۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە کۆگایەک لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان کەوتووەتەوە، ئەو کۆگایەش شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی گۆڵفن کە بۆ پیاسەکردن بەناو پاڕکەکە هاوڵاتیان بەکڕێی دەیگرن.

وتەبێژی بەرگری شارستانی وتی، دوایی گەیشتنی تیمەکان توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، لە بارەی زیانەکانی ئاگرەکە پەیامنێری 964 پرسیاری کرد، وتەبێژ وتی، لەناو کۆگاک سووتاوی هەیە، بەڵام دیار نیە دوایی لێکۆڵینەوە زیان و ئەنجامەکان دەخەینەڕوو.

پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان یەکێکە لە پارکە گەورەکانی شاری هەولێر و عێراق و رۆژانە بە دەیان هاوڵاتی سەردانی دەکەن و کاتەکانیان تێیدا بەسەردەبەن.

کارەباى 24 کاتژمێر گەیشتە شەش گەڕەکى دیکەى هەولێر

کارەباى 24 کاتژمێر گەیشتە شەش گەڕەکى دیکەى هەولێر