کردنەوەی پرۆژەکە _ وێنە: قایمقامیەتی دەربەندیخان
وەک قۆناغی یەکەم
لە تونێلەوە بۆ ناوبازاڕی دەبەندیخان رووناک کرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە تونێلی دەربەندیخان بۆ ترافیکی ناوبازاڕ، شەقامی چوونە ناو قەزای دەربەندیخان رووناک کرایەوە، پڕۆژەکە کارەبای سلێمانی و دەربەندیخان ئەنجامیان داوە، کە 183 ملیۆن دیناری تێچووە.
قایمقامیەی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 28.3.2025 دەڵێت، لە کاتژمێر 8:00ی ئێوارە لە دەروازەی دەربەندیخان، بەڕێوەربەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری وێستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان و ئەندازیاران پڕۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی گشتی دەربەندیخانیان کردەوە.
پڕۆژەکە بە گشتی بریتیی بووە لە رووناککردنەوەی شەقامی سەرەکی لە تونێلی دەربەندیخان بۆ ترافیکی ناوبازاڕ لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا، بە بڕی 183 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.
قایمقام، سلێمان محەمەد دەڵێت، هیوای خواستووە قۆناغی دووەم لە ئایندەی نزیکدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە هەروەها، داوای لە بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی کردووە، گرنگی زیاتر بدەن بە پڕۆژەکانی کارەبا لە دەربەندیخان.