چیرۆكه سەرکەوتووە‌كانى دابه‌شكردنى موچه
بانكێكی باواجى له كۆیه له‌هه‌ر خوله‌كێكدا موچه‌ى داوه‌ته 11 كه‌س
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكى باواجی له كۆیه، یه‌كێك له بانكه حكومییه دیاره‌كانى ئه‌م قه‌زایه، به‌پێی سستمێکى نوێی كاركردن کە بۆ مانگی رەمەزان پەیڕەوبکەن، توانیویانه له هه‌ر خوله‌كێكدا موچه بده‌نه 11 كه‌س له خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ران.
لوقمان نه‌ریمان، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌م ره‌مه‌زانه زۆر له چاوه‌ِوانى وه‌رگرتنى موچه نه‌مێننه‌وه وه‌كو ئیداره‌ى بانك سستمێكی نوێیان جێبه‌جێ كردووه بۆ پێدانى موچه.
وتیشی “دوێنێ پێنجشه‌ممه ته‌وانیومانه له‌ماوه‌ى 260 خوله‌كى ده‌وام كردنمان له‌هه‌ر خوله‌كێكدا موچه بدیه‌نه 11 فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین كه كۆی گشتى وه‌رگرانى موچه له دوێنێدا دوو هه‌زار و 988 كه‌س بووه”.
ئه‌مڕ هه‌ینیش موچه‌یان دابه‌شكردووه و ئه‌و ئاماره‌ى بۆ دابه‌شكردنى موى ئه‌مڕۆ كۆیان كردووه‌ته‌وه بریتییه له زیاتر له دوو هه‌زار و 300 كه‌س موچه‌یان وه‌رگرتووه.
بانكه‌كه له‌رێگه‌ى سێ په‌نجه‌ره‌وه به به‌رده‌وامى موچه دابه‌ش ده‌كات و له‌كاتژمێر 8:30 ده‌ست به ده‌وامى فه‌رمى ده‌كه‌ن تاوه‌كو كاتژمێر 2:30 خوله‌ك یاخود 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى بانكه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه له رۆژى 13.3.2025 یش موچه مانگى شوباتیان به‌سه‌ر خانەنشینانی مەدەنی و کەم ئەندامان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شكردووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ته‌واوى كارمه‌نده‌كانیان به‌ڕۆژوو بوونه، توانیویانه موچه به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 446 كه‌سدا دابه‌ش بكه‌ن.