بۆ سه‌ر شیرینى و پاقلاوه به‌كار دێت
له بازاڕى چۆمان شیلاوێكی كه‌ڕوو لێدراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ده‌ڵێت، له بازاڕدا جۆره شیلاوێكیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه كه‌ڕوو لێیدابوو و بۆ به‌كارهێنان ته‌ندروست نه‌بوو بۆیه دواى گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی له‌ناویان بردووه.
لیژنەكه، دەستی بەسەر کۆمەڵێک تەنەکەی پڕ لە شیلاو دا گرتووه، کە بۆ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى مانگی رەمەزان و رۆژانی جەژن ئامادەکرابوون كه به‌كاربهێندرێت بۆ سەر شیرینی و پاقلاوە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دواى تێبینی كردنیان ده‌بینن كه‌ڕوو لێی داوه و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ رێنمایی تەندروستی و لیژنەی ئابووری ناگونجێت.
لە مانگی رابردوو کۆمەڵێک دوکانداریان سزای ماددی داون کە پابەندی رێنماییەکانی لیژنەی ئابووری نەبوون و ده‌شڵێت “ئەو دوکانانەی کە ئەمجۆرە شیلە ناتەندروستەشیان لێگیراوە، بێگومان بە سزای خۆیان دەگەن”.