نوێژخوێنان لەسەر شەقام نوێژیان کرد
مزگەوتەکان لە کۆتا نوێژی هەینی رەمەزان جمەیان هات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە جەژنی رەمەزان نزیک دەبینەوە و ئەمڕۆش کۆتا هەینی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بوو، بۆیە نوێژی هەینی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان قەرەباڵغ بوو و مزگەوتەکان جمەیان دەهات لە نوێژخوێنان.
لە مزگەوتی گەورەی سلێمانێش، جگە لە ناوەوە، حەوش و حەساری مزگەوتەکەش هەرزوو پڕبوو، بۆیە ئەو نوێژخوێنانەی درەنگ گەیشتن، لەسەر شەقام و دەرەوەی مزگەوتەکە، سفرەی سەفەری یان پارچە کارتۆنێکیان راخست و نوێژی هەینیان بە ئەنجام گەیاند.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
+2