• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
هاوڵاتییەک سێ موچەی بەسەریەکەوە وەرگرتووە و چارەنووسی نادیارە

وێنەی ئەو هاوڵاتییەی کە وون بووە

سۆران

هاوڵاتییەک سێ موچەی بەسەریەکەوە وەرگرتووە و چارەنووسی نادیارە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

پیاوێکی تەمەن 60 ساڵانی خەڵكی سۆران، لە دوێنێ بەیانییەوە لە ماڵ هاتووەتە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بێ سۆراغە، دەریشكەوتووە سێ موچەی خانەنیشینی لە بانك وەرگرتووە و دواتر دیار نەماوە.

هاوڵاتییەكە لە بەیانی دوێنێ پێنجشەممەوە لە ماڵ هاتووەتە دەرەوە و بە ماڵەوەی وتووە سەردانی نەخۆشخانەکە دەکات، هەڵامەتی لێ بووە، بەڵام لە دوای ونبوونی، کەسوکاری سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و لەوێ نەبووە، پیاوەکە خانەنشین بووە سەردانی بانکیان کردووە لەوێ دیارە کە موچەی سێ مانگی وەرگرتووە، بەڵام لە دوای ئەوە دیار نەماوە.

عیمران عەلی، کەسوکاری ونبووەکەیە، قسەی بۆ 964 کرد و دەڵێت، “ئەم پیاوە لە ماڵەوە هیچ کێشەی نەبووە، نەخۆشی لەبیرچوونەوەشی نییە، کە لە ماڵ هاتووەتە دەرەوە مۆبایلی لە ماڵەوە جێهێشتوە، بۆیە نازانن بۆ کوێ رۆیشتووە، بەڵام زانیاری ئەوەمان هەیە کە پێش نیوەڕۆ لە گەلی عەلی بەگ بینراوە”.

دەشڵێت، “ونبووەکە سێ مانگە خانەشین بووە، موچەی سێ مانگی رابردووی وەرنەگرتوە، بەڵام دوێنێ پێنجشەمە لە دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە نەبوو، سەردانی بانکمان کرد بۆ سۆراغی، لەوێ دیارە موچەی هەرسێ مانگەکەی وەرگرتووە بە یەکەوە، لە دوای ئەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵ و بێ سۆراغە و بە دوایدا دەگەڕێین”.

ونبوەکە ناوی خانۆ عەبدولڕەزاقە، دانیشتووی گەڕەکی بەختیاریی شاری سۆرانە، کەسوکاری داواکارن هەر کەس بینیویەتی پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07504749813.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گه‌نجێكی گوندى گرده‌پان له‌دوێنێوه‌ بێسه‌رو سۆراغه...

گه‌نجێكی گوندى گرده‌پان له‌دوێنێوه‌ بێسه‌رو سۆراغه‌

مام عولە بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا

“لە منداڵیەوە پێم دەڵێن عولە و حەزم بە قسەی نەشیاو نییە”

964+

دیلان محەمەد

باو باوی سۆشیال میدیایە و مامە عولەش بووەتە ترێند و بە ڤیدیۆ کۆمیدیەکانی فانێکی زۆری کۆکردووەتەوە و دەڵێت، نامەوێت کارێک بکەم قسەی نەشیاوی تێدابێت.

مامە عولە بەبۆنەی هاتنی جەژن و کڕینی شمەکەوە بە تایبەت دایکانی کۆمەڵگای کوردی، کە هەر جەژنی لێهات ئەوەی پێویستیش نەبێ دەیكڕن، ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ 964 دروستکردووە و دەڵێت، لە منداڵییەوە لەگەڵ دایکمم و بێگومان شارەزایی هەموو رەفتار و سیفاتێکی دەبیت، بەڵام هەرگیز نامەوێ کارێک بکەم قسەی نەشیاوی تێدابێت، زۆر کات بابەتە کۆمیدیاکانی سۆشیال میدیا پڕن لە قسەی نەشیاو، دەمەوێ ڤیدیۆکانم خێزانی بێت.

مامە عولە بەردەوام دەستێ جلی زەردی لەبەرکردووە هاوشێوەی ژنان و دەڵێت، ئەوە هی دایکمە و هەستیش دەکەم کۆن بووە و دەبێت دایکم هی تازەم بۆ بکڕێت.

پێداچوونەوە : پەری ساڵح

"بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە"