ئەو پیكابەی لە رووداوەكە وەرگەڕاوە
رووداوی هاتوچۆ لە سنووری هەولێر
کەسێک گیانی لەدەست دا و ژمارەیەكیش بریندارن
964+
ژووری هەواڵ
ژمارەیەك گەنج دوای ئەنجامدانی یاریی تۆپی پێ، بە سواری پیكابێك لە گوندی قەڵاتکە لە سنووری هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە، لە رێگا پیكابەكە وەرگەڕاوە و بە پێی زانیارییەكانی دەست 964 كەوت، یەکێک لە گەنجەکان گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەكیشیان بریندار بوون.
هاوكات بریندارەكان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر.
نوێكرایەوە 10:53
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای کاتژمیر 3:00 لە رێگای قەلاتگە سەر بە ناحیەی سێبیران لە سنووری پارێزگای هەولێر رووداوێکی هاتۆچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیکاب و مازدە روویداوە، کە سەرنیشنانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە یاری تۆپی پێ گەڕاونەتەوە، ئۆتۆمبێلەکان لە دەستی شوفێرەکان وەرگەڕاون و بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی(ع. س) گیانی لەدەستداوە، سەرجەم سەرنشینەکانی تریش بریندار بوون، بارودۆخی دوو لە بریندارانیش ناجێگیرە .
یەکێک لە کەسوکاری قوربانییەکان بە 964ی، وت، جگە لەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، نزیکەی پازدە کەسیش بریندار بوون، دۆخی تەندروستیی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە، ئێستاش بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوان.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا بە 964ی، وت، ئێستا تەنیا سێ لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، دووانیان لە چاودێریی چڕن یەکێکیشیان لە بەشی فریاکەوتنە”.
باسی لەوەش کرد، سەرجەمی بریندارەکانی تر رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و دۆخی تەندروستیان باشە
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
بەرگریی شارستانی رێنمایی بڵاوكردەوە
چی دەكەن بۆ ئەوەی لە گەشت و سەیران و وەرزی بەهاردا سەلامەت بن؟
رووداوی هاتوچۆ
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە ئاكرێ گیانی لەدەست دا
رووداوی هاتوچۆ
هێزەكانی ئەڵمانیا بە هانای بریندارانی رێگەی کۆیە -هەولێرەوە چوون
"ئەمبوڵانسەکان مەرجیان تێدا نییە"
پزیشکانی کوردستان لەسەر گیان لەدەستدانی پزیشکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
هاتوچۆ لێکۆڵینەوە دەکات