دیمەنێکی رووداوەکە _ بۆ 964 نێردراوە
بە چن کۆیان ئەکردەوە
ئەو مرورانەی بەردیان گرتە شۆفێرەکەی بازگەی چیمەن هەموویان گیران
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەڵێ، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیان بینیوە بەرد گیراوەتە شۆفێری بارهەڵگر لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە، ئەو ستافەی لە بازگەی چیمەن بوون، هەموویان دەستبەسەرکراون.
گرتە ڤیدیۆکە شۆفیری بارهەڵگرەکە تۆماری کردووە، دوو کارمەندی هاتوچۆ کە خەڵکی خۆمان هەر بە مرور ناویان دەهێنن، دەردەکەوێ بەرد بە چن کۆدەکەنەوە و بە شۆفێرەکەوەی دەنێن.
لەسەر ئەو رەفتارەیان، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەڵێ، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیان بینیوە، کە ژمارەیەک پۆلیسی هاتوچۆ بەردیان بەسەر شۆفێرێکی بارهەڵگردا ناوە لە بازگەی چیمەن لەناو کەرتی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، دەستبەجێ رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
ئەو بازگەیە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی کەرکوک بۆ سلێمانی، فەرماندەی پۆلیس دەڵێت، بەگوێرەی رێنماییەکانی فەرماندەی پۆلیس و بە پشتبەستن بە فەرمانی یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی کاروباری پۆلیس، فەرماندەی فەوجی هاتوچۆی بازگەکە و سەرجەم ئەندامانی فەوجەکە کە لە بازگە ئیشکگر بوون، دەستبەسەرکراون.
ئەو بازگەیە بەردەوام زۆنی هاتوچۆ و کێشەی هاوردە و هەناردەی بەردەم کاڵا و گواستنەوەی بارزگانیە، لە نێوان ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق، ماوەی رابردوو هاتوچۆی کەرکوک ژمارەی پۆلیسی هاتوچۆی بۆ دانا، تا هاتوچۆی بارهەڵگرەکان رێکبخەن، قسەیەکی بەرچاو هەیە ئەو کارمەندانە بەهۆی ئەوەی شۆفێری بارهەڵگرەکە لە نۆرەی خۆی لایداوە بەردیان تێ گرتووە.