تا ئەو کاتەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت

فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقیان کرد

964+

شۆڕش قادری

فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریان دا بایکۆتی کۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بکەن، تا ئەو کاتەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “ئەگەر کۆبوونەوەی ئەمشەو بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمانی عێراق ناکەین تا ئەو کاتەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دادەنێرت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بڕیاری کۆبوونەوەی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانە.

ئەوەش دوای دێت کە بڕیاربوو شەوی رابردوو بۆ پێنجەم جار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمشەو دواخرا، ئەمشەویش نیساب تەواو نەکرا و تا ئێستا دانیشتنەکە ئەنجام نەدراوە.

ئەمشەویش پێناچێت دانیشتنی پەرلەمان بكرێت

ئەمشەویش پێناچێت دانیشتنی پەرلەمان بكرێت

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق 30 خولەک دواكەوت

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق 30 خولەک دواكەوت