ئەوانی دیکە رێگەی بەدیل بەکاربهێنن

بەرزی ئەو بارهەڵگرانە دیاریکرا کە بەتونێلی دەربەندیخان هاتوچۆ دەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو بارهەڵگرانەی بەرزیان لە چوار مەتر و 10 سانتیمەتر زیاتر بێت، بۆیان نییە بە تونێلی دەربەندیخاندا هاتوچۆ بکەن.

رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی دەیەوێت، بەو هەنگاوە روکەشی تونێلی دەربەندیخان بپارێزێ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوە داوە بەهۆی دانان و جێگیرکردنی گانترییەکان “عارض”. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی ئەو بەرزییەیان دیاری کردووە بۆ هاتوچۆی ئۆتمبێلی بارهەڵگر.

ئەوەش، بەمەبەستی پاراستنی رووکەشی ناو تونێلی دەربەندیخان، وە لە رۆژی چوارشەممە 26.3.2025، رێگە بەو بارهەڵگرانە نادرێت بە تونێلەکەدا تێپەڕ ببن کە بەرزییان لە 10.4مەتر زیاترە و پێویستە رێڕەوی هاتوچۆیان بگۆڕن.

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تون�...

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تونێلی دەربەندیخان دەدۆزێتەوە