بازاڕەکانی کەلار قەرەباڵغن

تا چکلێتەکە هەبێ چەرەزات کەمتر دەکڕدرێ

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ جەژنی رەمەزان، ھاوڵاتیان لە کەلار روو لە بازاڕ دەکەن و پێداویستیەکانی جەژن دەکڕن، بەتایبەت چکلێت و چەرەزات بازاڕیان گەرمە.

ساڵەح حەمید، دوکاندارێکی بازاڕی گەورەی کەلارە بە 964ى وت، خەڵک لەم چەند رۆژە زیاتر چکلێت دەکڕن و خۆیان بۆ جەژن ئامادە دەکەن، بەراورد بە جەژنی رەمەزانی رابردوو ئەمساڵ بازاڕەکە باشتر، بەڵام وەک رێژەی فرۆشمان بەراورد بە بۆنەکە زۆر باش نیە.

بەھۆی ئەوەی نەورۆز و جەژنی رەمەزان لە یەک مانگ بوون ئەمساڵ، کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرنگی زۆر بە نەورۆز دەدەن و بابەتەکانی چەرەزاتیش لە ئێران دەیھێنین نرخیان گرانتر بووە و خەڵکیش کەمتر چەرەزات دەکڕن، ساڵەح حەمید وای وت.

ژنان و پیاوان، گەنجان و کچان لەناوبازاڕن، ئەوەی زیاتر ئەرکی خەرجییەکانی لەسەرە دایک و باوکانن، ئەو ئاماژەی بەوەکرد، ھاوڵاتیان زیاتر ئەو جۆرە چکلێتانە دەکڕن کە نرخیان ھەرزانترە و کەمتر بەلای چکلێتە گرانەکان دەڕۆن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەرەو جەژن دەڕۆین و بازاڕی کەلار شەوان چاوەڕێی کڕیارە

بەرەو جەژن دەڕۆین و بازاڕی کەلار شەوان چاوەڕێی کڕیارە

کەسێک 400 ملیۆنی کاسبکارانی عەلوەی کەلاری بردووە و دیار ...

کەسێک 400 ملیۆنی کاسبکارانی عەلوەی کەلاری بردووە و دیار نەماوە