• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

هەواڵەکانی وەرزش

ئەمشەو عێراق و فەڵەستین رووبەڕوو دەبنەوە و مانچێستەریش 10 یاریزان دەردەكات

964+

ژووری هەواڵ

ئەمشەو عێراق و فەڵەستین رووبەڕوو دەبنەوە
مانچێستەر یونایتد نیازی هەیە 10 یاریزان دەربكات
كوڕەكەی رۆناڵدۆ سەبەتەی خۆراك دابەش دەكات
رۆبینیۆ ساڵی یەكەمی لە زیندان تەواو كرد

ژیان ئیبراهیم خەیات

“هەرچی شتی جوانە هونەر بەمنی بەخشیوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژیان ئیبراهیم خەیات،ئەو هونەرمەندەی ساڵانێک لۆگۆی مانگی رەمەزان بوو بۆ 964 دەڵێت، دوای حسێن میسری درامای کوردی بەرەو عاقارێکی تر رۆیشت.

ساڵانی رابردوو ژیان ئیبراهیم خەیات سومبولی دراماکانی حسێن میسری بوو، وەک وەستا جومعە و رەشەی پۆلیس و خەمی چۆلەکەکان، حەسەنە فەنی و زۆری تر، بەڵام ئێستا کەمتر دەردەکەوێت و لە 964 وتی، راستە بەرەو عاقارێکی تر رۆیشتووە، وەلێ کاری باش و خراپیش کراوە و ئێستاش کار بۆ درامایەک و فیلمێ نوێ دەکەم.

ژیان تەنیا ژیانی ناو دراماکان نییە بەڵکو لە چەندین شانۆیی وفیلمیشدا رۆڵی سەرەکی هەبووە، وەک فیلمی پەیکەری دڵ کە چەند ساڵێک پێش ئێستا لە سینەماکان نمایشکرا.

ژیان کچی ئیبراهیم خەیاتی گۆرانیبێژە و لە بنەماڵەیەکی هونەرییە و کیژان و سۆران و جیهانیش لە بواری گۆرانی وتن کاردەکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"حسێن میسڕی سومبولی درامای کوردی بوو"