پۆلیس بە گازی فرمێسکرێژ بڵاوەیان پێدەکات

تورکیا یەکێک لە شەوە قورسەکانی بەرێدەکات

964+

پەری ساڵح

خۆپیشاندانەکانی تورکیا لە چوارەم رۆژی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو بەردەوامە و بە هەزاران کەس رژاونەتە سەرشەقامەکان و پۆلیسیش بڵاوەیان پێدەکات.

عومەر کایە، کوردێکی باکوری دانیشتووی ئیستنابوڵە تایبەت بە 964 دیمەنی خۆپیشاندەکانی ناردووە و دەڵێت، دۆخەکە تەواو ئاڵۆز بووە و پۆلیسیش بە هەموو شێوەیەک دژی خۆپیشاندەران رووبەروو دەبێتەوە و گازی فرمێسکرێژ بەکاردەهێنێت و هاوڵاتیانیش بە پەرۆشەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و چاوەڕوانی ئەنجامن.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 1100 کەس دەستگیرکراون، نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا داواکاری گشتی ئیستانبوڵ لە رێگای هێزەکانی ئاسایشەوە بە تۆمەتی گەندەڵی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوی دەستگیرکرد.

هاوکات دوو رۆژ بەرلەئێستا ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە ئێکس وتی، ئەندامانی جەهەپە دەنگم پێدەدەن و دەبمە کاندید بۆ سەرۆکی داهاتووی تورکیا.

داواکان بۆ ئازادکردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ توندوت...

داواکان بۆ ئازادکردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ توندوتیژی لێ کەوتەوە