گرافیک؛ 964+
به‌رهه‌مه‌كان له به‌رگێكدا چاپ ده‌كرێن
له راپه‌ڕین پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ ناساندنى سنووره‌كه ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى فۆتۆگرافه‌ره‌كانى سنووره‌كه‌یه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان بكاته‌وه و دواتریش له دووتوێى به‌رگێكدا به‌چاپیان بگه‌یه‌نێت، كه‌سی یه‌كه‌مى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش ده‌ڵێت، ئامانجمان له‌م كاره زیاتر ناساندنى سنووره‌كه‌مانه به گه‌شتیاران.
بڕیاره پێشانگاكه له‌مانگى نیسانى داهاتوو بە دروشمی (زمانی وێنە تایبەتمەندییە هونەری و ستاتیكایە) بكرێته‌وه، له ئێستاوه ته‌واوى فۆتۆگرافه‌ره‌كانى سنووره‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیریی و هونه‌رى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند فۆتۆگرافه‌رى زۆر به‌توانا لە سنوورى ئیداره‌كه‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌موویان كۆبكه‌نه‌وه و پێشانگاكه بكه‌نه‌وه.
وتیشی “ئامانجمان زیاتر ناساندنى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه له‌رێگه‌ى فۆتۆوه له رووه‌كانى مێژوویی، كلتوورى، گه‌شتیاریی، چونكه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست نه‌تواندراوه سوود له‌و سروشته بۆ ناساندنى وه‌ربگیرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانى فۆترگرافه‌ره‌كان له دووتوێی به‌رگێكدا به كوالێتى به‌رز به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نین و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر میوانێك سه‌ردانى ئیداره‌كه‌یان بكات له پێش هه‌موو شتێكه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى پیشان بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین ماوه‌ى 15 رۆژى بۆ فۆتۆگرافه‌ره‌كان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یه‌ننه به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه‌یان.