عەلى سیستانى
نوسینکەى رابەرى شیعەکانى عێراق:
پێشبینى دەکەین دووشەممەى داهاتوو جەژن بێت
964+
وریا فەتاح
نوسینکەى عەلى سیستانى رایگەیاند، پێشبینى دەکەن رۆژى دووشەممەى داهاتوو 31ـى ئادار، یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانى پیرۆزە.
نوسینگەى عەلى سیستانى رابەرى شیعەکانى عێراق بڵاوى کردەوە، پێشبینی دەکرێت کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەى داهاتوو 30ـى ئادار مانگ بەڕوونى دەربکەوێت، ئەمەش بە واتاى ئەوەیە رۆژى دووشەممە جەژنى رەمەزانە.
بەم پێیەش بێت، رۆژى یەکشەممە 30ـى ئادار، بۆ سوننەکان جەژنى رەمەزانە و موسوڵمانانى مەزهەبى سوننە 29 رۆژوى مانگى رەمەزان دەگرن.