جەژن نزیكە

گۆڕستانی شێخی چۆلی لە هەولێر پاككرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چەند رۆژێكی ماوە بۆ رۆژی عەرەفە و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، شارەوانیی هەولێر مشوری سەردانیكردنی گۆڕستەكانیشی خوارد و ئەوەتا گۆڕستانی شێخی چۆلی پاككردەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، گۆڕستانی شێخی چۆلی لە دڕک و پوش و پەڵاش خاوێنکرایەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بە ئاسوودەیی سەردانی بكەن.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بە سەرپەرشتی لیژنەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی دڕک و پوش و پەڵاشەکانی ناو گۆرستانی شێخی چۆلی ئەنجامدرا،

ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان و سەردانی هاوڵاتیان بۆ گۆڕستانەكە.

لە هەرێمی كوردستاندا كارێكی نەریتییە و هاوڵاتیان لە رۆژانی عەرەفە و جەژندا سەردانی گۆڕی ئازیزانیان دەكەن و بە لێشاو خۆیان دەكەن بە گۆڕستانەكان.

هاوڵاتییەک خۆبەخشانە گۆڕستانەکانی خورماتوو رووناک دە...

هاوڵاتییەک خۆبەخشانە گۆڕستانەکانی خورماتوو رووناک دەکاتەوە