• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

"کوڕەکەمان بارى دەروونى تەواو نەبووە"

بنەماڵەى خێزانەکەى گرێزە روونکردنەوە دەدەن

964+

بڕوا مەجید_ سەیدسادق

بنەماڵەى خێزانەکەى گرێزە روونکردنەوە دەدەن و دەڵێن،” کوڕەکەمان بارى دەروونى تەواو نەبووە”.

لە رووداوەکەدا، پێنج ئەندامى خێزانەکە کە پێکهاتبوون لە (دایک و باوکێک و دوو خوشک و برایە)، کوژران و تۆمەتباریش کە کوڕى ماڵەکە بوو، دواى کوشتنى ئەندامانى خێزانەکەى خۆیشى کوشت.

شۆڕش محەمەد، زاواى خێزانەکە، بەناوى بنەماڵەى حاجى سالار گرێزەیى، لەبارەى رووداوى قەتڵوعامى خێزانەکەیانەوە بە 964ـى وت،”کوڕەکەمان شەش ساڵە لە بەریتانیایە و وەک هەر کوردێکى تر موسوڵمان سەردانى مزگەوتى کردووە، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر بارى دەروونى تێکچووبوو، دوو رۆژ پێش رووداوەکە گەڕابووەوە کوردستان، بەڵام بەهۆى ئەوەى حاجى سالار نەشتەرگەرى بۆکرابوو، ئاگادارى دۆخى دەروونى کوڕەکە نەبووین تا ئەو کارەساتەى روویدا”.

جەختیش دەکاتەوە کە رووداوەکە بە دەستى کوڕەکەى خۆیان بووە و لە کامێراى چاودێرییەوە دەرکەوتووە و هەموو شتێکى ئاشکرا کردووە.

“وتیشى،”رووداوەکە بەم شێوەیە بووە لەماڵەوە دانیشتوون، بەربانگیان کردووەتەوە و میوانیان بەڕێکردوون، تا پێش کاتژمێر 11ـى شەو میوانیان هەبووە، بەڵام دواى ئەوە رووداوەکە روویداوە”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زانیارى نوێ لەسەر رووداوەکەى گرێزە

زانیارى نوێ لەسەر رووداوەکەى گرێزە

لەمەودا دەبێت خاوەن پەیجەکان ساڵانە پارە بدەن

ژمارەیەک لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا

عێراق بڕیاریدا

لەمەودا دەبێت خاوەن پەیجەکان ساڵانە پارە بدەن

964+

ژووری هەواڵ

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کۆمەڵێک یاسا و رێسای بۆ ئەو کەسانە دانا کە لە سۆشیاڵ میدیا بەناوبانگن و ژمارەی فۆڵۆوەرزەکانیان بەرزە، بڕیارەکە وایە دەبێت ساڵانە بە گوێرەی ژمارەی فۆلۆوەرەکانیان، بڕێک پارە بدەن.

بڕی ئەو باجەی ساڵانە بۆ تۆمارکردن لە خاوەنی پێگە ئەلیکترۆنییەکان وەردەگیرێت لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا ملیۆنێک دینار دەڕوات، بە گوێرەی ژمارەی فۆلۆورەکانیان.

ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێگەکانیان زیاتر لە پێنج ملیۆن فۆڵۆوەرزیان هەیە دەبێت ساڵانە ملیۆنێک دینار بدەن، لە سێ بۆ پێنج ملیۆن فۆلۆوەرز دەبێت 850 هەزار دینار بدەن، لە یەک بۆ سێ ملیۆن فۆلۆوەرز دەبێت 650 هەزار دینار بدەن، لە 500 هەزار فۆلۆوەرزەوە بۆ ملیۆنێک دەبێت ساڵانە 450 هەزار دینار بدەن و لە 100 هەزارەوە بۆ 500 هەزاریش دەبێت ساڵانە 250 بۆ 350 هەزار دینار بدەن.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، ئامانج لەم رێسا نوێیانە “دامەزراندنی چوارچێوەیەکی رێکخراوەییە کە ستاندارد و رێکارەکان بۆ ناوەڕۆکی دیجیتاڵی و رێکلام لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دیاری دەکات”.

دەشڵێت، “ئامانجیان رێکخستنی ناوەڕۆکی میدیایە بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق، پاراستنی کۆمەڵگا لە ریکلامە چەواشەکارەکان و کارە نائەخلاقییەکان، پاڵپشتیکردنی تۆمارکەران و دابینکردنی ئاسانکاری یاسایی بۆ چالاکییە میدیاییەکانیان، بەرەوپێشبردنی کولتووری میدیای دیجیتاڵی و دەستەبەرکردنی وەبەرهێنانی گونجاو لە پلاتفۆرمەکاندا”.

ژمارەیەک هەژماری فەیسبووک و سناپی ژنان لە هەولێر هاككر...

ژمارەیەک هەژماری فەیسبووک و سناپی ژنان لە هەولێر هاككراون