هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئەگەر نیساب تەواو بكرێت
پەرلەمانی عێراق دووشەممە بڕیارە دانیشتنی هەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، پەرلەمان بەرنامەی دانیشتنی هەیە لە ئێوارەی دووشەممە، لە دوای بەربانگ.
بە گوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، كە ئەمڕۆ شەممە 22.3.2025 بڵاوكراوەتەوە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی هەیە لە ئێوارەی دووشەممە 24.3.2025 لە كاتژمێر 8ی شەو، گفتوگۆ و دەنگدانی لەسەر حەوت بڕگە دەكرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمان بەرنامەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە، كە چەند و بڕگە و بابەتێك لەخۆ دەگرێت، لەوانە هەمواری چوارەمی پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی كەرتی تایبەت و گشتی، دەنگدان بە بڕیارێك كە داوا لە وەزارەتی پەروەردە بكات كار بە سیستمی (محاولات) بكات.
هەروەها بڕگەكانی دیكەش پێكهاتوون لە، راپۆرتی لیژنەی كاتی بۆ چاودێریكردنی موڵكەكانی دەوڵەت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری دووەمی پڕۆژەیاسای موختارەكان و چەند بڕگەیەكی دیكەی یاسایی.
رۆژی 11ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دانیشتنی هەبوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، كە ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران ئامادەنەبوون، دانیشتنەكە دواخرا، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی رابردوو، دوو رۆژ لەسەریەك پەرلەمان نەیتوانی بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە دانیشتن ئەنجام بدات.
پەرلەمانی عێراق
964 دوێنێ زانیارییەكانی بڵاوكردەوە
كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن لە بارەی پارەی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان روونكردنەوەی دا
هەفتەی داهاتوو
بەشێكی دیكەی پارەی كارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت
بۆ کاتێکى نادیار
پەرلەمانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دواخست
پەرلەمانی عێراق:
"سبەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار بەڕێوەدەچێت"
عێراق